شاسوار عەبدولواحید ھاککرا

لڤین:
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، لاپهڕهی فەرمی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە فەیسبوک لەلایەنێکی نادیارەوە هاککراوەو لەئێستادا هەوڵی گەڕاندنەوەی لاپهڕهكه دەدرێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەووە، ”نزیکەی کاتژمێرێکە پەڕەی فەرمی شاسوار عەبدولواحید لە فەیسبووک هاککراوە و لە ئێستادا لە هەوڵی گەڕانەوەیدان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ”هەر بابەتێک لە ئێستادا تیایدا بڵاودهکرێتەوە، تەعبیر لە ڕای شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناکات.”
هاوکات لە مڕۆدا دوو ڤیدیۆ لە پەیجەکە بڵاو کراوەتەوە کە ڤیدیۆکان بەرھەمی ناوخۆیی نین.