مانگی رەمەزان دوو بەشەخۆراک دابەش دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان کە لە  دوو بەشەخۆراک پێکهاتووە. 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بزرگانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە دەڵێت، لیژنەکە بۆ دڵنیابوونە لە دابەشکردنی هەردوو بەشەخۆراکەکەی مانگی ڕەمەزان بە باشی و چاودێریکردنی لە کاتی خۆیدا.

ناوبراو جەختیکردەوە بەوە “بەشەخۆراکی یەکەم پێش مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت و بەشەخۆراکی دووەمیش لە ناوەڕاستی مانگەکەدا دابەشدەکرێت.”

وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕاشیگەیاند، “وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی ماددەکانی خۆراک پێش مانگی ڕەمەزان بە هاوڵاتیان” و وتی، “چاودێری سەرجەم کۆمپانیاکان لە باکور و باشورەوە دەکرێت کە خواردنەکان دەهێنن.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button