نازم دەباغ: ھەڵوێستی ئێران بە شێوەیەکە کە ھەرێم و ناوەند بە سیاسی و گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن

لڤین:

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت، بۆچوونی ئێران سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك بۆچوونی وڵاتانی تر وایەو پێویستی بەوەیە حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی لە ڕێگای یاسایی و سیاسی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، دەتوانم بڵێم جگە لە یاسا، سیاسەتیشی تێدەكەوێت، چونكە ئەگەر لێكدانەوەیەك بكەین بۆ خودی بڕیارەكە ئەوەندەی سیاسەت جوڵاندویەتی ئەوەندە لە بارودۆخی یاسایی نەجوڵێنراوە، چونكە لە بارودۆخێكی هەستیار و ناسكدا دادگای فیدراڵی عێراق ئەو بڕیارەیدا، بۆیە پێموانیـیە ئێران بتوانێت پێچەوانەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە.

وتیشی”دەربارەی بەشداری كۆماری ئیسلامی ئێران لە كڕین و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی من پێی ئاگاداربم، چونكە مەرج نیـیە %100 هەموو شتێك ئاگاداربم، نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نافرۆشرێت تەنها بە شێوازێكی زۆر كەم نەبێت كە لە باشترین حاڵەتدا بە نەوت و نەوتی ڕەشیش ترانزێت دەكرێت لە ڕێگای ئێران یان جاری وا هەیە دراوە بە پاڵاوگەكانی ئێران لە نزیك مەرز وەكو كرمانشان، نەگەیشتووەتە 30-35 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بۆیە ڕێژەیەكی ئەوەندە شایستە و شیاو نیە كە هەموو لایەك دەزانن لە ڕێگای تانكەرەوەیە، بەڵام نەوتی هەرێمی كوردستان لە بنەڕەتدا ئەوەی كە باس دەكرێت بڕی 450 هەزار بەرمیل ڕۆژانە دەفرۆشرێت هەمووی لە ڕێگای بۆری نەوتە كە لە بەندەری جیهانی توركیایە”.

سەبارەت بە دەنگۆی فرۆشتنی غازی هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی ئەفغانستان و ئەرمەن و چەند وڵاتێكی تر لە ڕێگای ئێرانەوە ناوبراو ڕایگەیاند، تا ئێستا وەك نوێنەرایەتی حكومەت ئاگادار نەكراومەتەوە كە چی دەفرۆشرێت، بەڵام منیش وەكو خەڵك بۆی هەیە بیستبێتم، بەڵام بەرهەمە نەوتیەكان لە ڕێگای ئێرانەوە بەڵێ ترانزێت دەكرێت ئەوجا چەندە چەند نیـیە نازانم.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئێران تا ئەمساتە پشتیوانی كوردی عێراق بووە، كوردی عێراقیش بە پشتیوانی خۆی زانیووە، بەڵام هەندێكجار هەڵە و ناتێگەیشتن دروست دەبێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەیبینم ئێران بە دوای چارەسەرەوەیە نەك بە دوای گەرمكردنی كێشەكان، چونكە ئەگەر بێت و هەرێم بڵێت من ڕازی نابم بەو یاسایە و جێبەجێی ناكەم، بەیانی حكومەتێكی وەكو ئاغای عەبادی و مالكی بێت پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن ئەوكاتە شەڕ و پێكدادان دروست دەبێت، واتە ڕەنگە لە قازانجی ئێران نەبێت، لەمكاتەدا كە لە هەرێمی كوردستان شەڕ و پێكدادان دروست ببێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، واینابینم بەو ڕەهاییەی كەسانێك لە دورەوە بە تەنها دانیشتوون لە خۆیانەوە شیكردنەوە و لێكدانەوە دروستدەكەن كە ئێران دژی پارتییە یان دژی كوردە، بەپێچەوانەوە دەیبینم ئێران تا ئێستا لەگەڵ ئەوەیە كێشەكان بە سیاسی چارەسەر بكرێن، ئەوە بە كێشەیەكی نێوخۆیی عێراقیش دەبینرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button