تەندروستی سلێمانی بە فەرمی نەشتەرگەری منداڵبوون لەمڕۆدا قەدەغە دەکات

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى سلێمانى هۆشداریی به‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبەتەکان ده‌دات‌ کە ئه‌مڕۆ هیچ جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى منداڵبوون ئه‌نجامنه‌ده‌ن.

بەڕێوەبەری به‌شى پشكنین‌ و به‌دواداچونى كۆنترۆڵى جۆریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى سلێمانى  سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ تایبەکانی سلێمانى ئاگاداركردووەتەوە کە ئه‌مڕۆ سێشەممە 22-2-2022 هیچ جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك له‌كاتى ده‌وامى به‌یانیاندا ئه‌نجامنه‌درێت به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون، “جگه‌ له‌پزیشكى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌ریی خانه‌نشین‌ و پزیشكى بێهۆشكاریی خانه‌نشین.”

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە “هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك سه‌رپێچى بكات، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه‌ ماوه‌ى 72 كاتژمێر هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى داده‌خرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ خۆتان به‌رپرسیار ده‌بن”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button