کاندیدێکی سەرۆک کۆمار کشایەوە

لڤین:

کاندیدێکی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشایەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزی دۆخی سیاسی دەگێڕێتەوە.

کەمال عەزیز قەیتولی، کاندیدی سەرۆک کۆمار کە لە زانکۆی دهۆک  مامۆستایە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری کیمیای پزیشکی، کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند.

ئەو کاندیدە کشاوەیە باسی لەوەکرد کە کشانەوەکەی بەهۆی چەقبەستوویی دۆخی سیاسی عێراق و ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە.

سبەی چوارشەممە دادگای فیدراڵی لەبارەی بڕیاری دووەمجار کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button