سەرۆکی ڕووسیا: ئەمریکا وەڵامی نەداوینەتەوە بۆ گفتوگۆ بەڵکو هەڕەشەی سزادانمان دەکات

لڤین:
سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دەیانەوێت خاکی ئۆکرانیا بۆ سیخوڕی بەکاربهێنن لەسەر ڕووسیا،ئەوان وەڵامیان نەداوینەتەوە بۆ گفتوگۆ هەر هەڕيشەی سزادانمان دەکەن.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا لە وتارێکدا لە بارەی دۆخی وڵاتەکەی و ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە بڕیاری تایبەت بە سەربەخۆی هەردوو ناوچەی دۆنیتسكو لۆهانسك ڕادەگەیەنم.
سەرۆکی ڕووسیا داوای لە وڵاتەکەی کرد کە دان بە سەربەخۆیی ئەو دوو هەریمەدا بنێت و وەک دوو کۆمار مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.
ئەو باسی لەوەکرد کە ئۆکرانیا چەک و جبەخانەی هەیە و چەکی ئەتۆمیشی هەیە کە لە کاتی یەکێتی سۆڤیەتەوە بۆی ماوەتەوە، ئەگەر لە ئۆکرانیا چەکی ئەتۆمی هەبێت ناکرێت ئەو مەترسیە دوور نەخەینەوە.
پۆتین باسی لەوەکرد کە ئۆکرانیا غازی سروشتی ڕوسیا کە بە خاکەکەیدا تێپەڕ دەکات دەدزێت و ڕاشیگەیاند: ئۆكرانیا لە هەردەوڵەتێك زیاتر هاوكاریی لە ڕووسیا وەرگرتووە، لە رووی داراییەوە لە روخانی یەكێتی سۆڤیەت سودمەند بووەو هیچ قەرزێكی نەداوەتەوە.
ڕوونیکردەوە، هەر وڵاتێک ئازادە لەوەی کە ئاسایشی خۆی دابین بکات، بەڵام یاسایەک هەیە لە نابێت ئاسایشی خۆت لەسەر بنەمای ئاسایشی دەوڵەتی دیکە بکەیت، چوونی ئۆکرانیا بۆناو ناتۆ ئەم هەڕەشەیە لەسەر ڕووسیا دروست دەکات، ئەمریکیەکان ئەم نەزعە شەڕانگێزیانە لە دژی ڕووسیا بەکاردەهێنن.