لە بارەی تەندروستی سیستانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:
نەخۆشخانەی كەفیلی تایبەت لە نەجەف رەتیدەكاتەوە تەندروستی ڕیبەری شیعەکان لە عێراق تێكچوبێت و ئاشكرایدەكات تەندروستی باشە.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی عێراق بڵاوکرایەوە کە عيلی سیستانی، ڕیبەری باڵای شیعەکان لە عێراق دۆخی تەندروستی تێکچووە نەخۆشخانەی کەفیل ڕوونکردنەوەیەکی بڵآوکردەوە.
نەخۆشخانەی كەفیلی تایبەت كە چاودێری تەندروستی سیستانی دەكات لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە تەندروستی سیستانی زۆر باشە و كاری رۆژانەی خۆی لە ئۆفیسەكەی بەرێوە دەبات.