حکومەتی هەرێم لە بارەی باجەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌باره‌ی زیادكردنی باج رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم بە رێگەی پسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ رونکردنەوەیەکدا دەڵێت “یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی کارنامەکەیدا، رێکخستنەوەی باج لە هەرێم بووە، حکومەت وەک دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناتوانێت باج زیاد بکات، بەڵکو ئەرکی ئەم دەسەڵاتە تەنھا جێبەجێکردنی یاساکانە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەریش ئامانج لێیان تەنھا رێکخستنەوەی باج و رێگریکردن بووە لە خۆدزینەوە لە دانی باج، هەر لەم چوارچێوەیەدا باجی کۆمپانیا گەورەکان و گەورە باجدەران رێکخراوەتەوە و ئەم چەندەش کاریگەریی لە سەر زیادکردنی داهات هەبووە و ئەم داهاتەش بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دەبێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەم ماوەیەدا گلەیی هەبوە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچوکەکان زیاد بوە، سەرۆکی حکومەت خۆی بەدواداچونی بۆ ئەم بابەتەکە کرد و دوای چەند کۆبونەوەیەک فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردوە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و وێرای بەردەوامی لە کۆکردنەوەی باج، ڕەچاوی دۆخی ئابوری و ژیانی پیشەوەران بکرێت و نابێت باج ببێتە هۆی لاوازکردنی جوڵەی ناو بازاڕ.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی له‌وه‌شكردوه‌، “حکومەتی هەرێم بە رێگەی بسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت، تا ئامادەبونی ئەو سیستەمەش نابێت بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button