پەرلەمان بۆ نرخی دۆلار لیژنە پێکدەھێنێت

لڤین:

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت بۆ به‌دواداچوونى كه‌موكوڕییه‌كان و گرفته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی و چاره‌سه‌ركردنى نرخى دۆلار و به‌رزییه‌كه‌ى.

بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  ڕاگه‌یاند “هه‌رچه‌نده‌ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار له‌ ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان نییه‌، به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت بۆ دیاریكردنى كه‌موكورتییه‌كان و ئه‌و كێشه‌یەی چه‌ند ڕۆژێكه‌ دورستبووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد “لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستده‌كرێت، به‌دواداچوونى كه‌موكوڕییه‌كان و گرفته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌و پرسه‌دا بكات و پاشان چاره‌سه‌ركردنى نرخى دۆلار و به‌رزییه‌كه‌ى ده‌ستنیشانبكات”.

بڕیار ڕه‌شید ئاشكراشیكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیدا ناوبراو وتوویه‌تى، “وه‌زیری دارایی پێشنیازى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلاری كردووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌كرایه‌ عێراق تووشی كاره‌سات ده‌بوو، ئه‌وكاتیش ده‌بووایه‌ ناچار ده‌ست بۆ دراوى یه‌ده‌گى عێراق ببرایه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button