دەستەی وەبەرهێنان: لە 16 ساڵدا بە بەهای 62 ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە

لڤین:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێمی کوردستان لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ڕێکەوتی 2006/8/1ى زایینییه‌وه تا 2022/2/20 له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه و رایگەیاند، لە 16 ساڵى ڕابردو زیاتر لە 62 ملیار دۆلار لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزارى کراوە.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێم ئەمڕۆ دوشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، لە پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سەربەخۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان لە 16 ساڵى ڕابردو زیاتر لە 62 ملیار دۆلار لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزارى کراوە، بەجۆرێک لە پارێزگای هه‌ولێر و له ماوەى ئەو 16 ساڵە مۆڵەت دراوەتە 460 پڕۆژە بە بڕى 38 ملیار دۆلار كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بون.
پڕۆژەکانی پارێزگای هه‌ولێر:
66 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
4 پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان
37 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
115 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
5 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
93 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن
3 پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه
22 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
16 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
92 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبون
3 پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری
3 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشكردوە، هەروەها له پارێزگای سلێمانی، 228 پڕۆژە بە بڕى 16 ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلار لە ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێ دراوە کە به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابەش کراون:
پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی:
45 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
5 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
72 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
7 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
21 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
3 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن
8 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
7 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
44 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبون
10 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
بەگوێرە راگەیەنراوەکە له پارێزگای دهۆكیش به بڕی 6 ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له 280 پڕۆژە كراوه کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەم شێوەیە دابەشى کردون:
پڕۆژەکانی پارێزگای دهۆک:
51 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى
19 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
67 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
3 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
65 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
14 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
11 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
38 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبون
16 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى
لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم 16 ساڵە 17 ملیۆن دۆلار بوە کە پڕۆژەکانى بەم شێوەیەن:
پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە:
2 پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
له ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، 18 پڕۆژەن کە بە هۆیانەوە 300 ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌م شێوەیە دابەش دەبن:
7 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
2 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
4 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبون
4 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم دەڵێت، له ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش به بڕی زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان كراوه و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یەیە:
14 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
2 پڕۆژە لە سێکتەرى تەندروستى
3 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
4 پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى
9 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبون
2 پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21