بەهۆی سوتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نه‌وتی كردبوو به‌هاوسه‌ره‌كه‌یدا و سوتاندبووی دواتر هه‌ڵاتبوو.
بەریوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونی ڕووداوێكی سوتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه له‌سه‌دا (75)ه.
ئاماژەی بەوەشکردووە: دوای وه‌رگرتنی ووته له‌ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردوه و سوتاندوویه‌تی‌و دواتر هه‌ڵاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و خۆحه‌شاردان.
ئاسکرای کردووە پاش ڕووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، توانرا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.