شارەزایەکی یاسایی: وەزیری کاربەڕێکەر ئیستیجواب ناکرێت

لڤین:
لەتیف شێخ مستەفا، شارەزای یاسایی ڕایگەیاند، وەزارەت و وەزیری کار بەڕێکەر دەسەڵاتیان نەماوە و بوون بەکاربەڕێکەر تەنھا دەسەڵاتی کاربەرێکردنی رۆژانەی وەزارەتیان ماوە.
دادوەر لەتیف شێخ مستەفا، لە شیکردنەوەیەکی یاسایدا دەڵێت: لەبەر ئەوەی دەسەڵات بەرامبەر بەرپرسیارێتیە بۆیە بەرپرسیارێتی سیاسیان نەماوە ھەر بۆیە ئیستیجوابیش نابێ بکرێن، چونکە سزای ئیستیجواب کردن ئەگەر دەرکەوت تۆمەتەکانی سەر وەزیر راستن، سزایەکی سیاسیە نەک جینائی، کە بریتیە لە لێسەندنەوەی متمانە لێی لەلایەن پەرلەمانەوە.
ئەوەشی وتووە: ئەو خۆی بەبونی بەکاربەرێکەر متمانەی پەرلەمانی نەماوە “ئەگەر ھۆکاری بوون بەکاربەرێکەری لێسەندنەوەی متمانە بێت” یان کەڤەری پەرلەمانی نەماوە بەھۆی کۆتایی ھاتنی ئەو خولە پەرلەمانیەی متمانەی پێ بەخشیوە، ئەگەر بوونی بەکاربەرێکەر کۆتایی ھاتنی ئەو خولە پەرلەمانیە بێ کە متمانەی پێ بەخشیوە.
باسی لەوەسکردووە: بەڵام وەزیری کار بەرێکەر لەروی جینائیەوە بەرپرسە لەبەردەم دادگا لە ھەر تاوانێک یان زیادە ڕەویەک کە بیکات و دەشێ بدرێ بەدادگا، یان ئەگەر زیادەڕەوی کرد و لەسنوری کاربەڕێکردن تێپەڕی و دەسەڵآەکانی وەزیری فول دەسەڵاتی بەکار ھێنا.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە دوینێ جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا گەشتکردن لە عەلی عيلاوی وەزیری دارایی قەدەغە بکرێت بە هۆی ئەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهێشتکراوە.