لیستی کۆتایی دابەشکردنی موچە ڕاگەیەندرا

لڤین:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەریم بڵاویکردەوە لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەریم دێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: سبەینێ دووشەممە موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.
ئاسکراسیکرد: رۆژی سێشەممە موچەی سێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم دابەشدەکرێت. رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە موچەی خانەنشینی سەربازی و خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت.