وەزیری بەرگری تورکیا: لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دژی پەکەکە ڕێککەوتین

لڤین:

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەریمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر شەڕی دژی پەکەکە کردووە.

دوای کۆبونەوەی لەگەڵ هەریەکە لە فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی ئاشکرا کرد.

دوای ئەوەی لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دیداری لەگەڵ ئەو سێ بەرپرسەی پارتی ئەنجامدا ئاکار ڕایگەیاند: لەسەر پێویستی نەهێشتنی تیرۆر بەزووترین کات کۆدەنگی هەیە.

ئاشکرای کردووە لە میانەی دیدارە دوو قۆڵییەکاندا هەوڵەکانی وڵاتەکەی لە بەرامبەر پەکەکە و یەپەگە و گولەنیەکان ڕوونکردەوە وتیشی: تیرۆرستەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەوڵیانداوە “ڕاڕەوی تیرۆریستی” لە باکوری سوریا دابمەزرێنن، بەڵام وڵاتەکەی ئەو ڕێڕەوەی تێکداوە.

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا بارزانیەکان و کۆکبوون لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە و گروپەکانی دیکەی نەیاری تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە ڕێککەوتین لەسەر شەڕی دژی تیرۆر زۆر بە ئاشکرا پێم وتن، ئێمە 40 ساڵە شەڕ دەکەین دەمانەوێت ئێستا لێی ڕزگار بین. لەبەر ئەوبنەمایە “تیرۆریستەکان” لە کوێبن ئەو شوێنە ئامانجی ئێمەیە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button