سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا و بە تەنها لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبونەوە

لڤین: 
سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا و بە تەنها  لە گەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبونەوە و مەسرور بارزانی بە تەلەگۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیاش قسەی کرد. 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان و نیچیرڤان بارزنای سەرۆکی هەریمی کوردستان بەجیا و بە تەنها بە بێ بەشداری هیچ کەسێکی دیکە لە شاندەکانیان لەگەڵ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی تیمی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەریم لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە کرده‌وە.
 لە بارەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و حلوسی ئاکار تا ئێستا وردەکاری گفتوگۆکانیان بڵاونەکراوەتەوە، هەر ئەمرۆ ئێوارە سەرۆکی هەریمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبونەوە.

بە گوێرەی تویتێکی خۆی هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان كرد و بارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوان و جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە، لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

بڕیار بوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شداری له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو، به‌شداریكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button