عەلی حەمەساڵح: نرخی دۆلار بە تویتەر دانابەزێت

لڤین:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان هاوڵاتیانى هه‌رێم له یاریه‌كى مه‌ترسیدار به نرخى دۆلار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه بۆ بازرگانیه‌و دۆلار به‌تویته‌رو په‌رله‌مانى عێراق دانابه‌زێت.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، به‌م لێدوانانه‌ى ئه‌م دواییه سێ رۆژ دۆلار داده‌به‌زێنن و بڕێكى زۆر ده‌كڕنه‌وه‌و پاشان نرخه‌كه‌ى ده‌چێته‌وه شوێنى خۆى.
ئه‌وه‌شى خستەڕوو، پرۆسه‌ى ده‌ستكارى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، نه‌به‌تویته‌ر ده‌كرێت، نه ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانه‌و ئه‌ركى بانكى مه‌ركه‌زیه ئه‌ویش دواى چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له به‌هاى دراوى نیشتیمانى و یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى و ئاستى هه‌ڵئاوسان و قه‌رزى ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ى دیكه، بۆیه ئه‌م قۆناغانه هیچى نه‌بڕیوه‌و دۆخێكى جێگیرى ده‌وێت.
به‌هۆى تویته‌كانى موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر نرخى دۆلار‌و بانگێشتكردنى وه‌زیرى دارایی و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى بۆ په‌رله‌مان نرخى دۆلار ناجێگیرى به‌خۆوه‌بینیوه.