بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

لڤین:
بافڵ تاڵەبانی پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی ئەمریکا و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و رایگەیاند، حزبەکەی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا و دەشڵێت، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی، پێشوازی کرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و رۆبێرت پاڵادینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێم و پێشهاتەکانی ئەمدواییەی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.
لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمدواییەی عێراق و یەکخستنی ھەوڵەکان لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستوور و لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانەی نیشتمانیی.
بافڵ تاڵەبانی جەختی کردوەتەوە لە پێکهێنانی خێرای حکومەتی نوێ، لەسەر بنەمای تەوافق و هاوبەشێتیی نیشتیمانی، لەپێناو خزمەتکردن بە هاوڵاتییانی عێراق.
سەبارەت بە دۆخی ئەمدوایی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە یەکێتی لەگەڵ یەکڕیزی ماڵی کوردانە و دوورە لە بەرژەوەندی تەسکی حیزبیی، هەروەها دەیەوێت بە یەک “گوتاری کوردستانیی” ڕووبەڕووی کێشە و پێشهاتەکان ببێتەوە.
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمەوە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە و پێویستە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕاشیگەیاند، لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردنە.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button