سەدر و بارزانی لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوەی هاوپەیمانێتیەکەیان ڕێکەوتن

لڤین: 

ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەلەفۆن باسیان لە کۆبونەوەی هەرسێ لایەنی هاوپەیمان کرد. 

نوسینگەی تایبەتى موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە بڵاویکردەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 17ی شوباتی 2022، موقتەدا سەدر لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پەیوەندی تەلەفۆنی پێوەكرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە هەردوولا لەبارەی هەنگاوی پێویست و یەكخستنی هەڵوێستی هاوپەیمانی ستراتیژی سێ‌ قۆڵی لەم قۆناغەی ئێستادا گفتووگۆیان كردووە.

بارزانی و سەدر باسیان لە پێکهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردووە و  هەردوولا لەسەر پێویستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕێكەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button