کەسێکی فێڵباز لە دھۆک دەستگیرکرا

لڤین:
دژه تیرۆری کوردستان (پارتی) رایگەیاند، كهسێكی فێڵبازیان دهستگیركردووه له رێگهی مۆبایلهوه خهڵكێكی زۆری ههڵخهڵهتاندووه.
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) له راگهیهندراوێکدا دەڵێت لە رێگەى بەکارهێنانى بەرنامەیەکى تایبەتى مۆبایلى زیرەك بۆ دەستکەوتی دارایى لە رێگەى خۆناساندن و خۆدەرخستن وەك کەسێکى دیكه، هەستاوە بە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنى هاوڵاتییان.
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێمى کوردستانەوە
لەدواى وەرگرتنى زانیارى، کەسێك لە سنوورى پارێزگاى دهۆك هەستاوە بە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنى هاوڵاتییان بە مەبەستى دەستکەوتی دارایى لە رێگەى خۆناساندن و خۆدەرخستن وەك کەسێکى تر (انتحال الشخصیة)، ئەم کارەشی لە رێگەى بەکارهێنانى بەرنامەیەکى تایبەتى مۆبایلى زیرەك ئەنجام داوە.
بۆ ئەم مەبەستە، لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی دژەتیرۆرى کوردستانەوە، زانیارى لەسەر تۆمەتبار کۆ کرایەوە و دەرکەوت ناوى (ر. ع. ا. ح)ـه. لە رێکەوتى 9-2-2022 لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە دەستگیرکرا.
لە دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکانیدا ناوە، پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە بەپێى بڕیارى (160 ساڵى 1983) بە مەبەستى وەرگرتنى سزاى یاسایى.