خۆپیشاندەران ڕێگای هەولێر و موسڵیان گرت

بەیانی ئەمڕۆ كاسبكارانی عەلوەی هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگەی موسڵ-هەولێریان گرت و هۆکارەکەشی بۆ گواستنەوەی  عەلوەکەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، كاسبكارانی عەلوەی هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدا، نارازین لە گواستنەوەی عەلوەكەیان و كردنی بە كەرتی تایبەت .

تابلۆی سەرەكیی عەلوە تازەكە، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنراوە و ئاگر لەسەر ڕێگەیڕێگەی موسڵ-هەولێر كراوەتەوە. ناڕەزایی دەربڕینی كاسبكاران بۆ بڕیارێكە كە پێیان وتراوە عەرەبانە نەبەنە نێو عەلوە تازەكە، هاوكات داوای لابردنی ئەو پارەی كرێییە دەكەن كە دەدرێت بەو خاوەن كۆمپانیایەی عەلوە نوێیەكەی پێدراوە.

خۆپیشاندانەكە گرژی دروست بووە و چەند كەسێك تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كردوووە، كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی حکومیەوە تەقەكانیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button