فازڵ نەبی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەری نەرێنی زۆری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان

لڤین:

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراقی فیدراڵ لە بارەی مەترسیەکان و کاریگەری بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدڕاڵ رونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئەو بڕیارە خراپە و شتی خراپتریش ئەگەری ھەیە بەدوایدا بێت.

پڕۆفیسۆر فازڵ نەبی،  کەهاوکات پڕۆفیسۆرە و هەڵگری بڕوانامەی ئابورییە لە زانستی ئابوری بەشی ژمێریاری، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باای لە بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی کرد وتی: دوێنێ ڕۆژێکی ناخۆش بوو بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی ناکرێت تانەی لێبدرێت و ئیسنتئناف بکرێتەوه،‌ بۆیە بە ڕاستی لێدانێکی گەورەیە کە بەر ئابوری هەرێمی کوردستان دەکەوێت، لەبەر ئەوەی زیاتر لە 70-80% مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و خەرجی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوت و هەندێک لە گومرگ و باجەکانەوە دێت، بە ڕاستی کاریگەری نەرێنی زۆری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئەوە کۆتایی دنیا بێت بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکو هەرێمی کوردستان هەندێک ڕێوشوێنی تر لەگەڵ حکومەتی بەغداد بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان.

لەبارەی رێگەچارەی ھەرێم وتی: یەکێک لەوانە گەڕانەوەیە بۆ مەسەلەی بودجە ئەو بودجەیەی پێش ساڵانی 2017 هەمان بووە نەک ئەوانەی پاش ساڵی 2017، ئەگەر هاتوو ئێمە لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوین لەسەر هەندێک ڕێوشوێن لە مەسەلەی بودجە، بودجە بگەڕێتەوە وەکو خۆی، بەدڵنیاییەوە ڕێککەوتنی تر دێتەپێش ئەویش بۆ نموونە دانانەوەی قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان یان دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان و حەق‌دەستی کۆمپانیاکانە کە بێگومان ئەوە مافێکی یاسایی هەرێمی کوردستانە کە داوا بکات لە بەغداد، بە ڕای من ئێمە دەتوانیین چارەسەری ئەو گرفتە گەورەیە بکەین کە هاتۆتە پێشمان .

فازڵ نەبی راشیگەیاند: ئێمە وەکو کورد کێشەیەکمان هەیە دەبێت ستراتیجیەتمان هەبێت نابێت تەنها تاکتیکمان هەبێت بەبێ ستراتیجیەت بە داخەوە ئێمە تێکەوتین لە 2017 وە هەتا ئەمڕۆ ئێمە هەر زیان دەکەین و هەر بۆ دواوە گەڕاینەوە (زەربە) گورز لە دوای گورز لە هەرێمی کوردستان دەدرێت لە ڕێگەی بودجەی فیدڕاڵیەوە بۆیە دەبێت ئێمەش بگەینە خۆمان خەڵکی عاقڵ- هۆشمەند لە ڕێگەی لیژنەی عاقڵ- هۆشمەندەوە بتوانین لەگەڵ بەغداد بکەوینە دانوستان هەم لەسەر مەسەلەی بودجە و لە سەر مەسەلەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو مەسەلانەی کە باسمکرد.”

جەختی لەوەکردەوە: ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بەدڵنیاییەوە بەڵێ گورزێکی زۆر گەورەیە بەڕاستی ئەگەر بچینە بنج‌وبنەوانی بڕیارەکەوە کاریگەری نەرێنی یەکجار زۆری دەبێت لە داهاتوو لەسەر مەسەلەی دەرهێنانی نەوت و غاز و کۆمپانیاکانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆیە ئێمە دەبێت زوو فریای خۆمان بکەوین و نابێت دوابکەوین و بتوانیین ڕێگەچارەی بەدیل- جێگرەوە بدۆزینەوە.

سەبارەت بەوەی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی چ کاریگەریەکی دەبێت لەسەر نرخی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی جیهان و لە مامەڵەکردنی ئەو وڵاتانەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن تەنانەت ئەو کۆمانیانەشی کاری تێدا دەکەن؟ فازڵ نەبی وتی: کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر کۆمپانیاکان و نرخی نەوت لەسەر هەموو شتێک کە پەیوەندیدارە بە مەسەلەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان، بۆ نموونە کۆمپانیاکان و مەسەلەی چۆنیەتی فرۆشتنی نەوت و مەسەلەی نرخی نەوت و مەسەلەی ئەو دەوڵەتانەی کە تا ئێستا نەوتیان لێدەکڕین کە چۆن دەبێت لە داهاتوودا، چونکە ئێستا تۆپەکە لە یاریگای حکومەتی عێراقدایە ئەگەر خوانەخواستە حکومەتی عێراق بیەوێت ئیستغلال بکات- ئەو بڕیارە بەکار بهێنێت، بڕیارەکە دەرچووە لە دادگای فیدڕاڵی بەڵام چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەکەوێتە سەر حکومەتی عێراق.

دەشڵێت گورز لەو دڵنیاییە کەوت کە پێشتر ولاتان و کۆمپانیاکان لە نەوتی ھەرێمیان ھەبووە دەشلێت “بێگومان ئێستا لەوانەیە لەوە بترسن تووشی ئیلتزامات-پابەندبوونی داهاتوو ببن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، من نامەوێت زۆر بە وردەکاری بچینە ناوی، چونکە نامەوێت شت بدەینە دەست بەرامبەرەکەمان بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێم کە ئەوە کارەساتێکی گەورەیە بەڵام دەکرێت ڕێگەچارەی بەدیل- جێگرەوە بدۆزرێتەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی”.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق وتی:  ئەو بڕیارە بۆ ئێستا و بۆ داهاتووشە ئێستا حکومەتێکی لاواز هەیە لەوانەیە پاش سێ مانگی تر حکومەتێکی بەهێز لە عێراق دروست ببێت، دەبێت ئێمە بگەینە خۆمان نابێت بیر لە ئێستا بکەینەوە کێشەی کورد هەمیشە لەسەر ئەوەیە کە بیرمان لە ئێستا کردۆتەوە و بیرمان لە دوور نەکردۆتەوە ئەگەر حکومەتێکی بەهێز هاتە سەر حوکم یان ئەو خەڵکە نەیارانەی هەرێمی کوردستان هاتنە سەر حوکم زۆر ئەگەر هەیە بەڵێ ئەو حکومەتەی ئێستا هەوڵدەدات ناتوانێت بڵێت من ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکەم بەڵام هەوڵدەدات دوایبخات هێواش هێواش بە پرۆسێسەکەدا بڕوات.

فازڵ نەبی وتی: من ناتوانم خەڵک تۆمەتبار بکەم بڵێم فڵان بەرپرسە و فڵان بەرپرسە بەڵام ئێمە دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین لە هەرێمی کوردستان ناحەزمان یەکجار زۆرە وەکو کورد و وەکو کوردستان ئێمە نابێت دڵمان بەوە خۆش بێت کە لەگەڵ فڵان هاوپەیمانیم هەیە و لەگەڵ فڵان نیمە، ئێمە دەبێت ڕاستیەک بزانین و بیخەینە مێشکی خۆمان ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە ناحەزی یەکجار زۆرمان هەیە لە ناو عێراق و لە دەوروبەر و لەدەرەوەی عێراق هەیە، ئێمە ئەو ڕاستیەمان لە بیرخۆمان بردۆتەوە ،دووەمیش لەوانەیە خەڵکی کوردیش هەبێت با خەتا لەخۆشمان بگرین خەتا تەنها لەگەڵ نەیارەکانمان نەگرین بەڵام ئێمە چیمانکردووە لەناو وڵاتەکەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانی خۆمان بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە ناچارنەبن بکەونە ڕیزی نەیارانی هەرێمی کوردستان کەواتە کەموکورتی لە خۆشمانە پێش ئەوەی ئێمە گلەیی لە نەیارانمان بکەین دەبێت پێداچوونەوە بە هەموو شتێکدا بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بەبۆچوونی من.

وتیشی: مەسەلەی ئابوری سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ئێمە زۆر بە هەڵە تێی گەیشتین، سیاسەتمەدارانی ئێمە زۆر بە هەڵە تێگەیشتن، مەسەلەی سەربەخۆیی ئابوری ئەوە نییە ئێمە ئەمڕۆ بتوانین نەوتەکەی خۆمان بفرۆشین، نەخێر ، ئێمە ژێرخانمان هەیە، هەر بڕیارێک دەربچێت یان هەر ڕێککەوتنێکی تر لەگەڵ بەغداد بکرێت ئەو کاریگەرە گەورەیەی لەسەر مەسەلەی سەربەخۆیی ئابوری هەرێمی کوردستان نابێت لە کاتی نەبوونی ژێرخان بەڵێ تووشی کێشە دەبین بەڵام زۆربەی ئەو چاڵە نەوتیانە لەناو هەرێمی کوردستانن واتە کۆنتڕۆڵمان لەسەری هەیە تەنانەت ئەگەر ڕادەستی یەکێکی تری بکەین یان لە ڕێگەیەکی ترەوە بفرۆشرێت یان ڕادەستی بەغداد بکرێت



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button