پەروەردە وەڵامی خوێندکارانی قۆناغی 12ی دایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی  سلێمانی هەڵوێستی خۆی لەسەر کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ڕاگەیاند و دەڵێت، خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتاوە و پێویست بە کەمکردنەوە مەنهەج ناکات.

ماریا بەهمەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند “لەئێستادا کە خوێندکارانی پۆلی 12 داوای کەمکردنەوەی مەنهەج دەکەن، ئەمساڵ هیچ پێویست بە کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن ناکات، چونکە تەنها یەک هەفتە دەوام کەم کراوە و ئەوەش قەرەبوو کراوەتەوە.”

بەڕێوەبەری تەکنیکی پەروەردەی گشتی سلێمانی وتیشی “سەرەڕای ئەوەش من یاداشتی خوێندکاران بەرزدەکەمەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بڕیار لەوبارەیەوە دەدەن”.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لە چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی خۆپیشاندانیان ئنجامدا و تیایدا وای کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندنیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button