دژەتیرۆری عێراق و ئاسایشی هەولێر  چەند تیرۆرستێکیان دەستگیرکرد

لڤین:
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای هەولێر، پێنج کەسی دەستگیرکرد کە ئەندامی ڕیکخراوی داعشن.
لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند “بە راسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ راوەدونانی تیرۆریستان، لەژێر رۆشنایی ئەنجامی هاوئاهەنگی بەرهەمدار دوای سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر بۆ پارێزگای هەولێر، دەزگای دژەتیرۆر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای هەولێر، پێنج تیرۆریستی دەستگیرکرد کە ئەندامی داعشی تیرۆریستن”.
ئەوەس لە کاتێکدایە فەرماندەیی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوو چەن چالاکیەکی هاوبەشیان بۆ لە ناوبردنی شانەکانی داعش ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button