توانا ئەمین نهێنی مرداربوونەوەی سەگەکانی ناو شێڵتەرەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

لڤین:

توانان ئەمین نهێنی مردار بوونەوەی سەگەکانی ناو شێڵتەرەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت پێستریش چەندجارێک تەلبەند و دەرگای شێڵتەرکە  شکێندراوە.

توانا ئەمین نوسەر و چالاکی بواری مافی ئاژەڵان لە نوسینێکدا لەبارەی مرداربوونەوەی ژمارە زۆرەکەی سەگ لە ناو شێڵتەرەکەی شارەوانی سلێمانی رونکردنەوە دەدات و دەڵێت ئێمە بەڕێوبەری ئەم شێڵتەرە نین و فەرمانبەری حکومەت و حزب و ڕێکخراویش نین.

ئەو بێ ئاگایی خۆی لەبابەتی شێڵتەرەکە دەردەبڕێت و دەڵێت “نە ئاگامان لە پرۆسەی ئاژەڵکۆکردنەوە هەیە و نە لێی ڕازین، کاتێکیش بیستم یەکەمجار بەچکە بێدایک براوە، ۳ ڕۆژ دوای کردنەوەی شەڵتەرەکە ڤیدیۆکەیم بۆ جێگری سەرۆکی شارەوانی نارد و ئەویش هەر ئەو کاتە بڕیاری دا بێچوو بێ دایک و دایکی بێچوودار، بێ بێچووەکەی وەرنەگرێت”

ئاشکراشی دەکات دوای هەست ڕۆژ لە کردنەوەی شێڵتەرکە سەردانی کردووە و بۆی دەرکەوتووە هیچ پێداویستیەکی ڤێرتەرنەری نییە بۆیە ڕیاریانداوە کەمپینێک دروست بکەن بۆ دروست کردنی یەکەیەکی ڤێرتەرنەری لە ناو شێڵتەرەکەدا.

توانا ئەمین ئاشکراشی کردووە کەمپینەکە بەردەوامە “ئەو هۆبەی پزیشکییەمان بە نوێترین ئامێر و بەرزترن کوالێتی دەرمان سازکردووە، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە، کە تەواو نەبووبێت چۆن تەسلیمی بکەی؟! تا ئەم ساتەی من ئەمە دەنووسم شێڵتەرەکە کارەبای تێدا نییە، کە کارەبا نەبێت با ژووری نەشتەرگەرییەکەش ئامادەبێت خۆ لەبەرچرادا نەشتەرگەریی ناکەیت”.

نوسەرەکە ئاشکرای دەکات “باشترە شارەوانی سلێمانی بە ئاشکرا بە خەڵک بڵێ بۆ ئەمە ڕوویدا، بەلای منەوە پاساوی نەخۆشی و مردنی ۸٠ سەگ لە ڕۆژێکدا بێ ئەوەی نیشانەی تەواوی ڤایرۆسیان هەبووبێت، بێ ئەوەی سەگەکان لاوازبووبن و لەپڕ بە چالاکترین و بەدەماغترین سەگ شەو بخەوێ و بەیانی بمرێت، پاساوێکی نالۆجیکییە”.

ڕوونکردووەتەوە کە “جادەیەکی قاچاغ بەناو شێڵتەرەکەدا دەڕوات، پاسەوانەکان شاهیدن کە شەوان و بە تایبەت شەوانی هەینی ئەو جادەیە لەبەر میکزەمینی بەرناکەوێت، بۆ ئەوەی ئەم قاچاخچیانە خۆیان لە بازگەی سلێمانی_عەربەت نەدەن، ئەم جادە خۆڵە بەکاردەهێنن، بێگومان بۆ ئەوان خۆش نابێت۷٠٠ سەگ بەیەکەوە لێیان بووەڕن و بازگەکە پێیان بزانێ و کەشف ببن، وا بۆی دەچین گۆشتی ژەهراویان هەڵدابێتە ئەو دیو تەلبەندەکەوە بۆسەگەکان، چۆنکە نە کامێرای لێیە، نە کارەبا، شەوان ئەو شێڵتەرە تاریکستانێکی تەواوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە “لە ماوەی ۱٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بەشەو جارێک تەلبەندەکە و دووجار دەرگای شێڵتەرەکان شكێنرابوون و هەموو ئاژەڵەکان بەرەڵاببوون و بەشی زۆریان گیرانەوە، واتە تاوانەکە پیشینەیەکی هەیە و شارەوانی خۆشی ئەمە دەزانێت… بەس بۆ ئەم ڕوونکردەیەیان لە بارەی قەتڵوعامی ئەو هەموو سەگەوە دوادەخەن؟ بۆ ئەم ئاستەتەنگی و تەنگپێهەڵچنینەیان بۆ ڕای گشتی ناخەنەڕوو؟ ئەوەیان نازانم”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button