سبەینێ وەزارەتێکی دیکە مووچە وەردەگرێت

لڤین:
دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بە سیستی بەردەوامەو سبەینێ موەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە سبەینێ سێشەممە، مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆش دووشەممە، مووچەی مانگی یهكی ئهمساڵی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابهش دهكرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لە 25ی مانگەوە دەستی پێکردووە تا ئێستا بەشیکی زۆر لە مووچەخۆران موچەکانیان وەرنەگرتووە.