لە مانگی ڕابردوودا لە عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان شەش هەزار حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە

لڤین:
مانگی رابردوو لە دادگاكانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان،  نزیکەی 26 هەزار هاوسەرگیری ئەنجام دراوە و  زیاتر لە 6 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە ” تەڵاق” تۆماركراوە.
بە گوێرەی ئامارێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە سەرجەم دادگاكانی عێراقدا جگە لە هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا 22182 حاڵەتی گرێبەستی هاوسەرگیریی كراوە و 3818 گرێبەستی هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا پەسەندكراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەوەسی ئاشکرا کردووە 4882 حاڵەتی جیابوونەوەی دەرەكی پەسەندكراوە و 1604 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگا تۆماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button