عەلی تورکی: پیرۆزبایی دوورخستنەوەی زێباری دەکەم

لڤین:

یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی بەهۆی سکاڵاکەیەوە هۆشیار زیباری لە کاندیدبوون دوورخرایەوە پیرۆزبایی دوورخستنەوەی دەکات. 

عەلی تورکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە لەگەڵ سێ پەرلەمانتاری یەکێتی سکاڵایان لە بارەی نایاسایی بونی خۆ کاندید کردنی هۆشیار زیباری تۆمار کردبوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەفەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.

ئەو وتیشی: بەیارمەتی خودا ئەو داوایە لەبەرژەوەندی ئێمە براوەبوو، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هۆشیار زێباری لە خۆ کاندید کردن دووربخاتەوە.

عەلی تورکی دەشڵێت: ئەم بڕیارە گەندەڵییەکەی زێباری دەسەلمێنێت و بەم شێوەیە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی دوورخرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button