بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

لڤین:

کەمێک پێش ئیستا، بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەرۆک کۆمار جاریکی دیکە گەیشتەوە بەغداد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی شوبات، میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە “نیوەڕی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکلایکردنەوەی کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە، گەیشتە بەغداد”.

ئەوەش لە کاتیکدایە کە پاش کەمێکی دیکە  دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بە فەرمی دادەخرێت و  ئەمرۆش کاندیدی پارتی کە هۆشیار زیباری بوو بە هۆی بوونی دۆسیەی گەندەڵی لەسەری لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە کاندیدبوونی ڕەتکرایەوە.

هەرچەندە پێشتر ڕاگەیەندرا کە پارتی فواد حسین بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکات بۆ ئەوەی ببیتە بەدیلی هۆسیار زیباری بەڵا تا ئێستا بە فەرمی کاندید بوونی فواد حسێن ڕانەگەیەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button