دادگا هۆشیار زێباری دوورخستەوە

لڤین:

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کاندید نەکرێت. 

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەی دۆسیەی هۆشیار زێباری بۆ خۆکاندیکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبونەوەی ئەنجامدا و تیادا ڕایگەیاند: نوێنەران عەلی تورکی جسم، دیلان غەفور ساڵح، کاروان عەلی یاروەیس و کەریم شکور محەمەد داوای فەرمانی دادگایان کردبوو لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاندید کردنی هۆشیار زیباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

دادگاکە لە بڕیارەکەیدا وتویەتی، بۆیان دەرکەوت کە ڕێکارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە دانپێدانانی کاندید هۆشیار زێباری “پێشێلکردنی بڕگەکانی دەستوورە و پێشێلکردنی جدی ئەو بڕگانەی تێدایە، چونکە ناوبراو مەرجەکانی تێدا نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button