پێنج کەس بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەباوە لە هەولێر دەستگیرکران

لڤین:
لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی پارێزگای هه‌ولێر پێنج كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه ده‌ستكاری پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان كردووه.
قایمقامیه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکان دەکەن، ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی شوباتی 2022، بەفەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی، 5 کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە یەکێك لەگەڕەکانی ئه‌و شاره دەستگیرکران.
قائیمقامیەتی هەولێر ڕاشیگەیاندووە “دوای دەستگیرکردنیان و دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، لەئێستادا ئه‌و كه‌سانه پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و ڕەوانەی دادگا كراون”.








