ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی بایدن و پۆتین ئاشکرا کرا

لە پەیوەندییەکى تەلەفونیدا،سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، هۆشدارى دەداتە سەرۆکی ڕوسیا لە ئەگەرى هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

کۆشکى سپى بڵاویکردەوە، پەیوەندییە تەلەفونییەکەى جۆو بایدن و ڤلادیمیر پۆتین کە ئەمڕۆ ئەنجامدراو زیاتر لە یەک کاتژمێرى خایاندووە و تێیدا بایدن بە پۆتینى وتوە ” لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، ئەمەریکا دەستێوەردانی دیپلۆماسی دەبێت و دەستیشی کراوە دەبێت لە ئەگەرى روودانی هەر سینارۆیەکی تردا”.

کۆشکى سپى باسى لەوەشکردووە کە بایدن جەختى کردۆتەوە لە سەپاندنى سزانى قورس بەسەر روسیادا ئەگەر بێتو ئۆکرانیا داگیر بکات و رێنمایى حکومەتى مۆسکۆشى کردووە کە رێگەچارەى دیپلۆماسى هەڵبژێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button