ئەمڕۆ دۆسیەی گەندەڵی ھۆشیار زێباری لە دادگا کۆتایی پێدێت

لڤین:

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دوابڕیار لەبارەی دۆسیەی هۆشیاری زێباری دەدات،  دوای ئەوەش زێباری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی هۆشیار زێباری بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆتایی ھەفتەی رابردوو زێباری بەڵگەکانی زۆی رادەستی دادگاکە کردووە، بۆیە پێشبیبی دەکرێت ئەمڕۆ کاندیدکردنەکەی پشتراست بکرێتەوە و تۆمەتەکانی لە روی یاساییەوە لەسەر لابەرن.

هاوکات ڤیان دەخیل وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای نیوەڕی ئەمڕۆ، زێباری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەبەغداد سازدەکات..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button