بانکی ناوەندی عێراقی ڕەتیدەکاتەوە دەستکاری بەهای دۆلار بکات

لڤین:
بانكی ناوه‌ندی عێراق ره‌تیكرده‌وه، هیچ به‌رنامه و پلانێك هه‌بێت بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی و دەڵێت نامانەوێت پەلە بکەین لە گۆرینی هاوکێشەکان.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، نرخی دۆلار وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار یاخود دابه‌زاندنی ته‌نها پێشبینیه و هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی پڕوپاگه‌نده.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەکە وتیشی “دۆخی ئابوری وڵات له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ڕێكده‌خرێت، ناشمانه‌وێت به په‌له هاوكێشه‌كان ڕێكبخه‌ینه‌وه چونكه ئێستا هه‌موو شتێك جێگیره”.
ڕوونیکردەوە: له‌مكاته‌دا نه له نزیكه‌وه و نه له دووره‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ڕێژه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ناكرێت، هیچ به‌رنامه‌یه‌كیش بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌ئارادا نییه.