عێراق داوای بەجێهێشتنی ئۆکرانیا لە هاوڵاتیەکانی دەکات

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە هاوڵاتییانیوڵاتەکەی لە ئۆكرانیا كرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانیان ئۆکرانیا بەجی بهێڵن. 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، داوا لە هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ئۆكرانیا دەكات هەرچی زووە ئەو وڵاتە جێبهڵن.

وەزارەتەکە دەشڵێت، لە روانگەی پەرۆشی خۆی بۆ ئاسایش و سەلامەتی رەوەندی عێراقی نیشتەجێی ئۆكرانیا و بەھۆی ئەو رەوشە ئاڵۆزەی كە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی بووەتەوە، داوا لە رەوەندی عێراقی دەكات، خاكی ئۆكرانیا جێبهڵن.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە پێناو سەلامەتی گیانی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی عێراق لە كییڤ ، داوایان لێدەکات مۆڵەتی ساڵانە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button