تۆمەتبارێکی گەورە لە میسیان دەستگیرکرا

لڤین:
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان تۆمەتبار (حەسەن تەڕاد غلیەم)یان دەستگیر کردووە، کە بەرپرسە لە زۆربەی کردەوەکانی تیرۆر و ڕفاندن و تۆقاندنی ھاوڵاتیان لە پارێزگای میسان.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزێکی تایبەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی میسان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری وورد، توانیان (حەسەن تەڕاد غلیەم) دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباری دەستگیرکراو پێشتر بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە ناحیەی مەشرەح لە پارێزگای میسان دەستگیرکراوە.