ئەمڕۆ شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە بێ ھەدەپە کۆدەبنەوە

لڤین 

ئەمڕۆ شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە بێ ھەدەپە لە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە و  باس لە گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی وڵاتەکە دەکەن کە پێشتر لەلایەن ئەردۆغانەوە کرا بە سەرۆکایەتی. 

وا بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا هەریەکە لە سەرۆکی جەھەپە و سەرۆکی ئی پارتی و سەرۆکی پارتی سەعادەت و  سەرۆکی پارتی ئایندە و  سەرۆکی پارتی دیموکرات و  سەرۆکی پارتی پێشکەوتن بەشداری بکەن.

باسی سەرەکی کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی گۆڕینی سیستمی سیاسی تورکیایە لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بانگهێشت نەکراوە.

کۆبونەوەی ئەو پارتانە بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی لە کاتێکدایە کە پێشتر بەشێک لە سەرۆکی ئەو پارتانە لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button