لڤین: لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی نەوجەوان و پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی كاركردن لەشوێنەكەیاندا، گازینۆیەك و بلیاردێك لە گەڕەكی بەكرەجۆ داخرا .
شوان مەعروف، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لەلیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی نەوجەوان لەشوێنەكەیاندا و ڕێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان و پابەندنەبوون بەمەرجەكانی دیكەی كاركردن، لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتی قائیمقامیەتەوە گازینۆی دێرین و بلیاردی كۆماس لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی داخران.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، بەپێی یاسا، هەر نەوجەوانێك هاتووچۆی هۆڵەكانی بلیارد، كۆفی شۆپی كێشانی نێرگەلە، كافتریا، شوێنەكانی فرۆشتن و پێشكەشكردنی خوردنەوە كحولییەكان، بكات و لەلایەن خاوەنەكانیانەوە ڕێگری لێ نەكرێت، دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.