وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نزیكەی 200 كەس دادەمەزرێنێت

لڤین: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند پێویستی بە دامەزراندنی 184 كەسە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی و پۆلیسی هەولێرچەند مەرجێكیشی دیاریكردووە بۆ ئەو كەسانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، پێویستیان بە 50 دەرچووی ناوەندی و 50 دەرچووی ئامادەییەكان و 25 دەرچووی كۆمپیتەر و 59 هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس هەیە.

وەزارەتەكە لەبارەی مەرجەكانەوە دەڵێت كەسی داواكار تەمەنی 18 كەمتر نەبێت و 35 ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ كوڕ درێژی باڵای 170 سم و بۆ كچ 160 سم كەمتر نەبێت.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن كلیك بكە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button