عێراق سەرجەم قەرەبووەکانی کوەیتی دایەوە

لڤین:

نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هاتنی قەرەبووکردنەوەی داگیرکردنی کوەیتی لەلایەن عێراقەوە راگەیاند کە 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری داوەتەوە.  

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتی کۆتایی خۆی لە بارەی قەرەبووی سەڕی کوێت لەلایەن عێراقە ڕاگەیاند و دەڵێت، عێراق 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار قەرەبووی کردووەتەوە.

کۆمسیۆنی پێبژاردنی زیانەکانی داگیرکردنی کوەیت، لە 1991، بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا بۆ پێبژاردنی ئەو زیانە ماددیانەی لە ئەنجامی داگیرکردنی کوەیت کەوتبوونەوە لەلایەن عێراقەوە.

سەرەتا لە رێگەی سەپاندنی لە %30 باج لەسەر هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە کیمیاویەکانی عێراق دەرکرا و دواتر بە چەند قۆناغێک ڕێژەکە کەم کرایەوە تا 3% .

دوایین بڕی قەرەبووەکە لە 13/1/2022، دراوە لەلایەن عێراقەوە کە بریتی بوو لە 630 ملیۆن دۆلار بەوەس کۆتایی بەو قەرزە هێندرا کە بۆ قەرەبووی کوێت دەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button