مەرجی دەرهێنانی کارتی ڤاکسین گۆڕانکاری تیادا کرا

وەزارەتى تەندروستى مەرجى بوونى پاسپۆرتى بۆ وەرگرتنی کارتی زیرەکی ڤاکسین لابرد  بەڵام ئەو کارتە تەنها بۆ ناوخۆی هەریمی کوردستان کاری پێ دەکرێت. 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەریم کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، لەمەودوا ئەو ھاوڵاتیانەی دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتوە دەتوانن ناسنامەی کوتانی کۆرۆنا دەربھێنن بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان ھەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە بری پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی بەکاردێت، بەڵام ئەم کارتە تەنھا بۆ ناوخۆ بەکاردێت و بۆ گەشتکردن کاری پێناکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی ناسنامەی کوتانی کۆرۆنایان بۆ گەشت دەوێت ئەوا دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەکەیان دەریبھێنن، بەو مەرجەی پاسپۆرتەکە بەسەر نەچوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button