فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 65بەرپرسی عێراقی دەرچووە

لڤین:

دەستەى دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دواى لێکۆڵینەوە لەچەند دۆسیەیەک لەلایەن دەستەکەوە مانگى رابردوو فەرمانی گرتن و بانگهێشتكردن بۆ 65 بەرپرسی عێراق دەرکراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو فەرمانی دەستگیرکردن بانگهێشتکردن بۆ 65 بەرپرسی عێراقی دەرچووە.

دەستەکە ئاشکرای کرد کە لەناو ئەو کەسانەدا پێنج پەرلەمانتاری پێشوو، دوو وەزیر، بریكارێكی وەزیر، پارێزگارێك، چوار پارێزگاری پێشوو، 20 بەرێوەبەری گشتی كە 11 یان دەستبەكارن تێدایە. دۆسیەى ئەو کەسانە رەوانەى دادگا کراون بۆ بڕیاردان لەسەریان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button