بافڵ تاڵەبانی لە بارەی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین: 
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، چۆن باوک و باپیرانمان کەرکوکیان جێ نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێی ناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو شارە لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت.
بافڵ تاڵەبانی لە ١٨هەمین ساڵئادی مورافەعەکەی مامجەلال لە بارەی کوردستانی بوونی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا دەڵێت “سەرۆک مام جەلال، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووریی و مێژوویی کوردستانیی بوونی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی لە مێژووی عێراقی نوێی پڕ ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دانا و بە پشتبەستن بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی، کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندووە”.
ئەو دەشڵێت: ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد، خاک، زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.
ئەمڕۆ بەشانازییەوە ئەم یادە بەرز رادەگرین و لەبەردەم رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال-دا بەڵێن دەدەین، وەفاداری ئەم خەباتە بەردەوامە بین کە قوربانی بۆ دراوە!
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێی ناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو شارە لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت. ئەمڕۆش لە پاڵ راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکوک دەبێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button