قائانی پەیامی خامنەیی گەیاندووەتە سەدر

ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سەدر و قائانی چی بووە؟

لڤین:

لە کۆبونەوەکەی شەوی ڕابردوودا قائانی په‌یامێكی رێبه‌ری باڵای ئێرانی گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌در و تیایدا پیێڕاگەیاندووە کە په‌رته‌وازه‌كردنی نێوماڵی شیعە رێگه‌ پێدراو نیه‌.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوینێی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران بە پێگەی حەدەسی ڕاگەیاندووە  “قائانی نامه‌یه‌كی له‌ ئایه‌توڵا عەلی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئێران گه‌یاندوه‌ته‌ سه‌در”.

لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکە سەرچاوەکە وتویەتی: تیایدا پێداگری لەسەر پێویستی یەکخستنی ماڵی سیاسی شیعە بە هەموو هێزه‌كانییه‌وه‌ کردوەته‌وە و راشیگه‌یاندووه‌ په‌رته‌وازه‌كردنی ماڵی شیعه‌ رێگه‌ پێدراو نیه‌ جا هۆكاره‌كه‌ هه‌ر چیەک بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ سەدر وتویه‌تی نامه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شی پێكردنی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شداربن.

سەدر لەو کۆبونەوەیەدا جارێکی دیکە باسی لەوە کردووە ڕەتیدەکاتەوە نوری مالیکی بەشداری بکات لە حکومەتدا، بەڵام لاری نەبووە لە بەشداری کردنی لایەنەکانی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button