خشتەی موچەی سبەینێ پێنجشەممە

لڤین:
سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و چەند دەستەیەک و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی دارایی دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی مانگی 1ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێن.
ئەوەش لە کاتیکدایە کە موچەی مانگی کانونی دووەم تا ئێستا نیوەی وەزارەت و دەستەکان دابەس نەکراوە و وەزارەتی داراییش لەبارەی خاو دابەشکردنی موچە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەداوە.