لە هەولێر ١٦ سەنتەری مەساج داخران

لڤین:
قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، لیژنەکانیان ١٦ سەنتەری مەساجیان داخستووە، کە بەشێکیان کاری لەشفرۆشیان تێداکراوە.
لە راگەیاندراوێکدا قائیمقامیەتی هەولێر بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ لێژنەکانی قائیمقامیەت بە ھەماھەنگی تەندروستی ھەولێر لەناکاو رۆشتنە چەند سەنتەرێکی مەساج قائیمقامی ھەولێر، دواتر ١٦ شوێن داخران.
ئاماژە بەوەشكراوە “لە زۆربەی شوێنەکان کاری لەشفرۆشی کراوە، ئەوەش ھۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ داخستنیان، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.”