شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات

سبەى پێنجشەممە، شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لەهەریمی کوردستان دەکات، کە بەهۆیەوە باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە هەمانکاتیشدا بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەى پێنجشەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریاى سوور شەپۆلێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاتنى ئەو شەپۆلەدا بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان دەبارێت.

باسی لەوەشکردووە،  لەگەڵ زیادبوونى خێراى با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button