حەسەن نەسڕوڵا: ئامادەم نێوەندگیری لەنێوان لایەنە عێراقییەکاندا بگێڕم

لڤین:
ئەمینداری حیزبوڵای لوبنانی رایگەیاند، ئامادەیە رۆڵی نێوەندگیری لە نێوان لایەنە عێراقییەکان بگێڕێت، بەهۆی هاوڕێیەتی لەگەڵ زۆربەی حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکان و مەرجەعەکانی عێراق لە رابردووشدا ئەو رۆڵەی گێڕاوە.
حەسەن نەسروڵا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “عالەم” لەبارەی کێشەی لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە رایگەیاند، هەندێکجار داوای لێکراوە رۆڵی ئاشتەوایی بگێڕن لە نزیککردنەوەی بیر و بۆچوونی لایەنەکان، ئەویش ئەو رۆڵەی گێڕاوە و ئێستاش ئامادەیە هەمان رۆڵ بگێڕێت.

لە بارەی ڕۆڵی ئێران باسی لەوەکرد،  ئێران بە بەرەكەتی شۆرشی ئیسلامی، خاوەنی حاكمییەت و سەربەخۆیی سیاسی ڕاستەقینەی خۆیەتی.

وتیشی “كۆماری ئیسلامی ئێران، دەرئەنجامی شۆڕشی خەڵكە و خاوەن حاكمییەتی سەربەخۆیە، هەندێ وڵات هەن كە پڕوپاگەندەی حاكمییەت و سەربەخۆیی دەكەن، بەڵام فەرمان لە باڵوێزخانەكانی وڵاتانی دیكەوە وەردەگرن”.

ئاشكراشیكرد، ئەمڕۆ لە ئێران سەربەخۆیی و ئازادی سیاسی ڕاستەقینە بوونی هەیەو هەر ڕوبەڕوبوونەوەیەكی ئێران و ئیسرائیل دەبێتە هۆی تەقینەوەی ناوچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button