عەلی حەمە ساڵح: ناکرێت پێداویستی ناوخۆ بۆ غاز پڕنەکەیتەوە و بەتورکیای بفرۆشیت

لڤین:

سەرۆکی لیژنەی وزە لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ناکرێت پێداویستی ناوخۆ بۆ غاز پڕنەکەیتەوە و بەتورکیای بفرۆشیت.

عەلی حەمە ساڵح لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: رێژەی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بە 5.7 ترلیۆن مەتر سێجایە  مەزەندە دەکرێت، لەو رێژەیەش 85%ی غازی هەرێم کە شەش کێڵگەی سەرەکین کەوتونەتە سنوری گەرمیان و چەمچەماڵ و  گەورەترین و دیارترینیان کێڵگەکانی غازی (خورمەڵە و کۆرمۆر)ە.

ئاشکراشیدەکات، لەئێستادا پلانێک هەیە بۆ ئەوەی غازی هەرێم لەرێگەی بۆرییەوە بۆ تورکیا بگوازرێتەوە و قۆناغی یەکەم و دووەمی پڕۆژەکەش دەستیپێکردوە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان تائێستا بۆ دابینکردنی کارەبا، غازی ماڵان و هۆکاری خۆگەرمکردنەوە پێویستی بە غاز هەیە، بۆیە “ناکرێت پێداویستی ناوخۆ بۆ غاز پڕنەکەیتەوە و دەستبکەی بەفرۆشتنی بەتورکیا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button