یەكێتی سكاڵا تۆماردەکات و پارتی کاندیدی نوێی هەیە

لڤین:

یەکێتی سکاڵایەکی دیکە لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەکات و پارتیش بەدیلی هۆشیار زێباری پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت بێ کاندیدی سەرۆک کۆماری نەبێت.  

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە لڤین ی رایگەیاند، یەکێتی سکاڵای لەسەر بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار تۆمار کردووە.

سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی ئاشکرا کرد، سکاڵاکەیان لەسەر محەمەد حەلبوسیە چونکە ئەوەی کردوویەتی نادەستوریە و ئامانجی سیایس لەپشتەوە.

هاوکات سەرچاوەیەکیش بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە کە پارتی فواد حسێنی پاڵاوتووە وەک گریمانە و ئەگەرێک بۆ ڕەتکردنەوەی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button