کرێی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان خەرج دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان  كرێی خوێندنی منداڵانی شەهید و ئەنفالكراوان  خەرج دەکات و داواش لە خوێندكاران دەكات لەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە سەردانیان بكەن بە پێچەوانەوە ئەو مافەیان نامێنێت.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە راگەیەندراوەێكدا بڵاویكردوەتەوە “ئاگاداری سەرجەم خوێندكارو قوتابیانی كوڕو كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوی سیاسی (خۆی یان یەكێك لە منداڵەكانی) كە لە زانكۆ و پەیمانگا و قوتابخانەكان دەخوێنن لەناو هەرێم بەپێی یاساو ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان، زیندانیكراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی (2019-2020) بەرەو خوار.”

وەزارەتوکە داواشدەکات ” ئەو قوتابی و خوێندكارانەی تا ئێستا مامەڵەی وەرگرتنی كرێی خۆێندن و دەرماڵەیان نەكردوە یان نەیان هێناوە بۆ ساڵانی خوێندنی پێش 2019-2020 پێویستە لە ماوەی (15)ڕۆژدا لە ڕۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی( 13-2-2022)  تاكو28-2-2022سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەكانی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان لە (هەولێر- سلێمانی- دهۆك) و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانیە سیاسیەكان و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك بكەن بۆ كاری پێویست.”

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراواندا هاتووە، گەر خوێندكاران لەكاتی داواكراودا سەردانیان نەكەن مافی داواكردنین كرێی خوێندنەكانیان نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button